پەیامی کورد... ئەوروپا چاوەڕوانی هاوینێکی گەرم دەکات
زانایان هۆشداری دەدەن لە فراوانبوونی ناوچەكانی گەرمیی 50 پلەی سەدی
ئاژانسی ئەوروپی بۆ ژینگە رایگەیاند، پێویستە ئەوروپا خۆی بۆ وەرزی هاوینێکی نامۆ ئامادەبکات کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.
ئاژانسی ئەوروپی بۆ ژینگە کە بارەگاکەی لە کۆپنهاگنە بڵاویکردەوە، “لە میانەی سەرنجدان لە نەخشەی کەشوهەوای دەوڵەتانی ئەوروپا بۆمان دەرکەوتووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی، گەردەلول و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بە شێوەی زیاتر لە وڵاتانی ئەوروپا دەبینرێت بە شێوەیەک کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زۆر بە روونی دەردەکەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینییەکانمان بۆ داهاتوو رەشبینانەیە، ئەوەی گرنگە خۆگونجاندنە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا”.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەری زۆر لەسەر دانیشتووان و ئابووری و سروشتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت، پێویستە وڵاتان ئامادەکاریی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا بکەن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە