پەیامی کورد... ئەمریکا ئاڵووگؤڕی زانیاری سەربازی لەگەڵ عێراق ڕاگرتووە
به‌هۆی گومان كردنین له پێدانی زانیاری به گروپه چه‌كداره‌كان، سوپای سوپای ئه‌مریكا سزادانی عێراقی ده‌ستپێكرد و ئاڵۆگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د راگرت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) كه رۆژی شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ناڵه‌كانی پێدانی زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د پچڕاندووه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه عێراقییه‌كان بڵاویكرده‌وه كه "دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ناڵه‌كانه ئاڵوگۆڕی زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه‌ی سوپای عێراق كه له‌گه‌ڵیاندان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له خۆرئاوای عێراق، پچڕاندووه".
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌كه ده‌ڵێن: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هاتووه كه چه‌ند هێرشێكی سنووردار له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌وردی ئامانجه‌كانی له‌ناو بنكه‌كه‌دا پێكاوه، بۆیه رێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووه‌ته‌به‌ر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە