لێڤی: دوێنێ كورد به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش به‌ ئه‌ردۆغان

لێڤی: دوێنێ كورد به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش به‌ ئه‌ردۆغان

فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی دەڵێت، دوێنێ كورد له‌ كه‌ركوك به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له‌ عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان فرۆشرا .

بێرنارد لێڤی، فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له‌ لێدوانێكدا بۆ کوردستان تیڤی دواو گووتی: په‌یامی من زۆر روونه‌ كورد به‌ها و نرخی زۆری له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ربه‌ریه‌تی داعشدا، ده‌بێت له‌مه‌ تێبگه‌ین و هه‌روه‌ها  ئه‌وه‌ش باش بزانین كه‌ كورد باشترین و راستگۆترین هاوپه‌یمانن و نابێ به‌ دیكتاتۆره‌كان بفرۆشین، دوێنێ كورد له‌ كه‌ركوك به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له‌ عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان فرۆشرا .

هه‌روه‌ها گوتیشی : ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌ ،شه‌رمه‌زارییه‌كی مه‌زنیشه‌ بۆ رۆژئاوا ، مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت نرخی ئه‌م بێ مرۆڤایه‌تییه‌ بدات، له‌ ئاكامیشدا داری خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ به‌ر ده‌گرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ .

لێڤی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی:  روو له‌ پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ده‌زانم ئه‌وان  دڵته‌نگن و خیانه‌تییان لێكراوه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیابن كه‌ له‌ رۆژئاوا دۆستان هه‌یه‌، سیاسه‌توانانی رۆژئاوا درۆیان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ تا كۆتایی ئاوا نابێ و به‌ زوویی هه‌ڵه‌كانی خۆیان چاك ده‌كه‌نه‌وه‌ .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە