پەیامی کورد ... سەرسووڕهێنەرترین تایبەتمەندییەکانی هەنجیر بەرامبەر بە کۆرۆنا بزانن .
هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه به‌تامه‌كانی وه‌رزی هاوین، كه ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان چه‌ندین سوودی سه‌رسووڕهێنه‌ری ئه‌و میوه‌یان بۆ له‌شی مرۆڤ خستۆته‌ڕوو، كه یه‌كێك له‌وانه سییەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات و لە هەوكردن دەیانپارێزێت.
به پێی لیكۆڵینه‌وه‌كان هه‌نجیر بڕێكی زۆر كەلسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A,B,C)، ئەو پۆتاسیۆمەی لە هەنجیردایە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات، هەروەها ده‌وڵه‌مه‌نده بهكەلسیۆم، كە هیچی لە كالسیۆمی شیر كەمتر نییە، ئەوەش یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك دەدات.
هەنجیر دژی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانە بەتایبەت كۆڵۆن و یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات هەروەها سوودی بۆ كۆئەندامی هەناسە هەیە و سییەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات و لە هەوكردن دەیانپارێزێت، ئەوەش لەم كاتی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنادا زۆر گرینگە، كە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان درووست دەكات.
هاوكات یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، چوونكە تامە شیرینەكەی وادەكات ئەو كەسەی دەیخوات تێربێت و بۆ ماوەیەك هەست بە برسیەتی نەكات و خواردنی بۆ نەخورێت، ئەمە جگە لەوەی جۆرە ماددەیەكی تێدایە، كه بە بیكتین ناسراوە و كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن كەمدەكاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە