پەیامی کورد ... ٥ گیای سرووشتی بۆ پاک و خاوێنکردنەوەی گورچیلەکان
گورچیلەکان کاری زۆر گرینگی حەیاتی ئەنجام دەدەن ، و ئەگەر بێت و گرینگی بەوان نەدەین ، دەکەوینە بەر مەترسی کەم کاری گورچیلە یا خود شێرپەنجەی گورچیلەکانەوە . سەرەکیترین و ناسراوترین کاری گورچیلەکان ، فیلتەر کردنی خوێن و خاوێنکردنەوەی خواردمەنییەکانە کە دەگەنە لەشی مرۆڤ ، بەڵام ئەوان زۆر زیاتر لەمانە کار دەکەن
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گورچیلەکان بە کۆنترۆڵ کردنی خوێن هاوکاری دەکەن چوونکە بۆ ئەنجام دانی کارەکەی خۆیان پێویستیان بە فشاری تەواو و باش هەیە . ئەمە بەم مانایەیە کە گورچیلەکان دەتوانن فشاری خوێن لە ئەگەری پێویستی دا لە ڕێگای هۆرمۆنێک بە ناوی ڕنین کە دەبێتە هۆی گیرانی دەمارەکانی خوێنە وە بباتە سەرەوە و یا خود کەمی بکاتەوە .
٥ گیای تایبەت کە گورچیلەکان لەگەڵ دۆستن بریتین لە :
١- سیر ... سیر دارای تایبەتمەندی پارێزگاری کردنی هەیە لە سەر گورچیلەکان و باقی ئەندامانی لەش . بە بەکارهێنانی بەردەوامی سیر ، هەس بوونەوەی سۆرب و کادمیۆم لە گورچیلەکان ، دڵ ، کەبەد ، تەحاڵ و جەرەیانی خوێن کەم دەبێتەوە ، سیر هەروەها دارای تایبەتمەندی " میز کردنی فراوانە " کە ئەمە دەبێتە هۆی لە ناو بردنی سۆدیۆمی زیادە لە لەشدا .
ئالیسین ، ماددەی چالاکی سیرە ، کە دارای تایبەتمەندی دژە هەوکردنە ، دژە باکتریا و دژە قارچە . ئەمە بە مانای ئەوەیە کە دەتوانێ یارمەتی گورچیلەکانی بدات بۆ پاک و خاوێن کردنەوەی خۆی و فیلتەرکردنی خوێنی هێرشبەری زیان بار
٢- ... زەردەچێوە ... ماددەی چالاک لە ناو زەردەچێوەدا ، کۆرکۆمین ە کە بە هۆی کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی مۆلکوولەکان و ئانزیمگەلی هەوکردن کە دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن لە گورچیلەکاندا ، ناسراوە . کۆرکۆمین لە ڕاستیدا گەشە کردن و پەرەسەندی جۆرەها میکرۆب کەم دەکاتەوە .
زەردەچێوە خاوەنی ڕادەیەک پۆتاسیۆم ە کە بە شێوەی هەمیشەیی لەگەڵ سۆدیۆم دا کار دەکەن تاکوو ئاستی شلەمەنییەکانی لەش ڕیک بخەن . نەخۆشی گورچیلە هێڵانەوەی ئێستیقامەتی پۆتاسیۆم لە گورچیلەکاندا دژوار دەکات ، هەر بۆیە زۆرینە داوا لە کەسەکان دەکرێت کە ڕێژەی بەکار هێنانی کەم و سنووردار بکەنەوە .
٣- زەنجەبیل ... گورچیلەکان بە هۆی پێشگرتن لە گەشە سەندنی باکتریاکان ناسراوە کە دەتوانێ بۆ گورچیلەکان و کەبەد زیاد لە پێویست باش و گرینگ بێت . زەنجەبیل وەک ئامێرێکی کاریگەر بۆ پاڵپشتی کردنی هەرەس کردنی تەندرووست بە کار دەهێندرێت و دەبیتە هۆی کەم بوونەوەی هەوکردن و ئازار لە لەش دا .
بەکار هێنانی زەنجەبیل دەبیتە هۆی کەەم بوونەوەی کاریگەرییە خراپەکانی گورچیلە لە تووشبوانی شەکرەدا .
٤ - مەعدەنووس ... مەعدەنووس دارای تێکەڵەیەک بەناوەکانی ئیپوول و میریستین ە کە هۆکاری سرووشتی میز کردنە . هەروەها بۆ یارمەتی هەوکردنی میز و بەردی گورچیلە دەتوانن مەعدەنووس بەکار بهێنن .
بەڵام مەعدەنووس بۆ ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە ڕاسپاردە ناکرێت ، چوونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن لە لەشیان دا .
٥ - ڕیشەی کەرەوز ... ڕیشەی کەرەوز هەم پۆتاسیۆم و هەمیش سۆدیۆمی هەیە ، هەربۆیە یارمەتیدەری گورچیلەکان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشترین شێوە کارەکانی خۆیان بکەن . هەروەها هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوە و دەبیتە هۆی زیاد بوونی میز . ئیزنی ئەوە بە لەش دەدات ژەهری زیادە دەربخات . واپێدەچێت کە خواردنی ڕیشەی کەرەوز هەردوو گورچیلەکان و مەجراکانی میز لە هەوکردنی باکتریایی بپارێزێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە