بەهۆی تۆفانێكی با و بارانی به‌هێز و كوشنده له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان گیانی لەدەست دا و 3 كه‌سیش بریندار بوون و هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌كانی كه‌نار ئاوی ناچار بوون ماڵ وحاڵی خۆیان جێبهێڵن.
راگه‌یاندنی پۆلیسی ئوردن رایگه‌یاندووه كه ئه‌م كچه به‌هۆی ئه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه كه هێزی بای تۆفانه‌كه كێشاویه‌تیی به دیواردا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی حكومه‌تیی عه‌ممان چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی له نوقمبوونی چه‌ندین ئۆتۆمبێل بڵاوكردووه‌ته‌وه له پارێزگاكانی زه‌ففار و ووستا.
تۆفانه به‌هێزه‌كه رۆژی رابردوو واته هه‌ینی له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، به‌ڵام ئێستا نیشتووه‌ته‌وه و هێزه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئاستی گه‌رده‌لووله ئاساییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌م تۆفانی با و بارانه كه ناوی " میكۆنۆ "ـیه، هه‌روه‌ها له دوورگه‌ی سوقته‌رای یه‌مه‌نیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 كه‌سی كوشتووه و حكومه‌تی یه‌مه‌ن له‌م دوورگه‌یه‌دا باری له‌ناكاوی رایگه‌یاندووه.

پێشبینی دەکرێت ئەم تۆفانە بەرەو عێراق بهێت و لە عێراقیش بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە، هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هیچ ڕوونکردنەوەیێکی لەم بارەیەوە نەداوە بەڵام ئەگەر بگاتە کوردستان ئەوا کارەساتێکی گەورەیە کە دەبێت خەلک بە زۆیی ئاگادار بکرێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە