مانچستەر سیتی بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی

مانچستەر سیتی بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی

یانەی مانچستەر سیتی مێژوویەكی گەورەی بۆخۆی نووسییەوە دوای ئەوەی بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی.

یانەی مانچستەر سیتی لە گەڕی 38 و كۆتای خولی نایابی ئینگلیزیدا بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی وێست هام یونایتدی بردەوە و بەمەش بە كۆكردنەوەی 91 خاڵ بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی.

بەمەش یانەی مانچستەر سیتی مێژوویەكی گەورەی بۆ خۆی نووسییەوە و بووە یەكەم یانە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا بۆ چوارمجار لەسەریەك ببێتە پاڵەوان.

یانەی مانچستەر سیتی هەروەها لە حەوت وەرزی رابردوودا ئەمە شەشەمین جارە دەبێتە پاڵەوان، لە مێژووشدا ئەمە دەیەم ناسناوی خولەكەیە بەدەستی دێنێ.

نزیكترین ركابەری ئەمساڵی یانەی مانچستەر سیتی، یانەی ئارسناڵ بوو كە ئەویش بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ئێڤەرتۆنی بردەوە، بەڵام كۆی خاڵەكانی بوونە 89 خاڵ.

ئەو یاریزانانەی یانەی مانچستەر سیتی كە لە یارییەكەی ئەمڕۆدا گۆڵیان تۆمار كرد بریتی بوون لە فیل فودین دوو گۆڵ لە خولەكانی 2 و 18 و رۆدریگۆ هێرناندێز لە خولەكی 59، تاكە گۆڵی یانەی وێست هام یوناتدیش لەلایەن محەمەد قەدووس لە خولەكی 42 تۆمار كرا.