بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی، پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌غدا چاپكراوه‌و ناوی كوردیشی خراوه‌ته سه‌رو چاوه‌ڕوانی حکومەتی عێراقن داوای نوێنه‌ریان لێ بكات بۆ ئەوەی پسولەکان بهێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە یاسین مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی رایگه‌یاند، کە پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا پسووڵه‌ی خۆراك له‌به‌غدا چاپكرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی كوردی نه‌خرابووه سه‌ر گه‌ڕێندرایه‌وه‌و دووباره چاپكرانه‌وه.
ئاشکراشیکرد، کە له ئێستادا چاپكردنی پسووڵه‌كانی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی هەرێم كۆتایی هاتووه‌و ناوی كوردیشی بۆ زیادكراوه.
وتیشی، لەێستادا چاوه‌ڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین کە داوامان لێ بكات تا نوێنه‌رمان بنێرین بۆ ئه‌وه‌ی پسولەکان بیانهێنینه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە