پەیامی کورد... عێراق خرایە نێو لیستی خراپترین 21 وڵات لە جیهاندا کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت
سیستەمی راوێژکاریی گەشتکردنی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عێراقی خستە نێو لیستی خراپترین 21 وڵات لە جیهاندا کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت لە ساڵی 2022.
بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی World Populationی ئەمریکی، بەپێی سیستەمی راوێژکاریی گەشتکردنی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خراپترین وڵاتانی جیهان کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت و گوزارشت لە دەستەواژەی "گەشت مەکە" دەکات، بریتین لەم وڵاتانە (ئەفغانستان، بیلاڕووسیا، بۆرکینا فاسۆ، کۆماری ئەفریقای ناوەند، هایتی، ئێران، عێراق، لیبیا، مالی، مەکسیک، میانمار، کۆریای باکوور، فەڵەستین، ڕووسیا، سۆماڵ، باشووری سوودان، سوودان، سووریا، ئۆکراینا، ڤەنزوێللا و یەمەن).
هاوكات لەبارەی بوونی عێراق لەو لیستەدا، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدا، کردەوە تیرۆریستییەکان هەڕەشەیەکی بەردەوام لە عێراق پێک دەهێنن، هەروەها خۆپیشاندانەکان کە ڕەنگە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕێت بۆ کاری توندوتیژی و، هەندێ لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکانیش لەژێر هەڕەشەی توندوتیژی و ڕفاندنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە