ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کەم دەکاتەوە

ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کەم دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کەم دەکاتەوە 

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان تا کۆتایی نۆڤەمبەر بە کەمترە لە ٥ هەزار کەس کەم دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە چەند ڕۆژ پێشتر بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکانی لە ئەفغانستان بەرنامەی داڕێستووە .

ترامپ لە ووتووێژێک کە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ماڵپەڕی ئاکسییووس ی هەیبووە جەختی کردووەتەوە کە ووڵاتەکەی دەیەوێت هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان بۆ ٤ هەزار کەس کەم بکاتەوە بەڵام کاتی تەواوی ئەم کارەی ئاماژە پینەداوە و تەنیا ووتوویەتی کە بەم زووانە ژمارەی هێزەکان کەم دەبێتەوە .

بەڵام بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیار وایە کە ئەم بڕیارە تا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر ئەنجام بدرێت .

لە ئێستادا ٨٦٠٠ هیزی ئەمریکی لە ئەفغانستان بوونیان هەیە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە