بۆفۆن: ڕۆناڵدۆ بە سێ یاریزان دەچێت
لە دوای تەواو بوونی یاریی ریاڵ مەردید و یوڤانتۆس کاپتنی یوڤی (بۆفۆن) باسی توانای کریسیتیانۆ دەکات کە ریاڵ مەدرید بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لە نێو یاریگای ئەلیانز ستادیۆم دۆڕا لە یاریی چونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ.
رۆناڵدۆ دوو جار تۆڕی بۆفۆنی هەژاند و گۆڵی سێیەمیش بە ئەسیستی ئەو بوو، ئێستا رۆناڵدۆ خاوەنی 14گۆڵە لە پاڵەوانێتیەکەدا و هەروەها گۆڵکاری مێژووی هەمان پاڵەوانییەتیە.
رۆژنامەی مارکا باسی گرنگترین قسەکانی بۆفۆن دەکات دوای یارییەکە کە دەڵێ: رۆناڵدۆ بە سێ یاریزان دەچێت ( مارەدۆنا و میسی و بیلیە)، هەروەها دەڵێ ئەم دۆڕاندنە زۆر بەئازارە لە نێو یاریگای خۆمان و پیرۆزبایش لە یانەی شاهانە دەکەم بۆ ئەم بردنەوە کە شایەنی سەرکەوتن بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە