بەرشەلۆنە و ریکۆردێکی گەورە

بەرشەلۆنە و ریکۆردێکی گەورە

بەرشەلۆنە و ریکۆردێکی گەورە

یانەی بەرشەلۆنە لە خولی لالیگای ئیسپانیادا پێش تەواو بوونی خولەکە بە چوار یاری بوە پالەوانی خولەکە و ئەم دەسکەوتەی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوە دێت تاکو ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندوە و ئەگەر ئەو چوار یارییەی ماویەتی توشی دۆڕان نەبێت ئەوە بەرشەلۆنەش دەبێتە هەشتەم تیپ لە مێژوودا کە هیچ یارییەک نەدۆڕێنن لە وەرزێکدا.

1. تیپی (بریستۆڵ) ی ئینگلیزی یەکەم  تیپ بوو لە مێژوودا کە هیچ یارییەکی نەدۆڕان لە وەرزی 1888-1889 و پاشان نەبووە پاڵەوانی خولەکەش، لە پلەی دووەم هات.

2.  یانەی ئەتلەتیک بیلباوی ئیسپانی لە وەرزی 1929-1930 هیچ یاریەک نەدۆڕا.

3. یانەی ریاڵ مەدرید لە 1931-1932 هیچ یاریەک نەدۆڕا.

4. ساڵی 1978-1979 یانەی بیرۆجیای ئیتالی هیچ یارییەک نەدۆڕا.

5. یانەی میلان لە ساڵی 1991-1992 هیچ یارییەک نەدۆڕا.

6. یانەی یۆڤانتۆس لە ساڵی 2011-2012 هیچ یارییەک نەدۆڕا.

7. یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزیش لە ساڵی 2003-2004 نەدۆڕا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە