پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، تائێستا ٥٧كه‌س له نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌شن ٨٠% نیشانه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك زۆر به سوكی تووش ده‌بێت.
د. محه‌مه‌د قادر ووته‌بێژی وەزارەتی تەندرووستی، ڕایگەیاند : "له هه‌ولێر حه‌وت كه و له‌سلێمانی ٥٠ كه‌س له نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه كه ده‌كاته ٤٢%ی ئه‌وانه‌ی تووش بوونه و ئه‌وانه‌ی تووش بوونه ٨٠%ی هه‌ڵگرن و هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان نییه، بۆیه هیچ حاڵه‌تێكی ترسانكمان له هه‌رێم نیه و هیچیان پێویستیان به هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد نیه.
ووته‌بێژی وەزارەتی تەندرووستی ووتیشی، "ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنەوە، چونكه هیچی وا نیه ته‌ندرووستی جێگیر نه‌بێت ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت نه‌بێت ئه‌ویش چاكبۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووگیان بوو ئه‌گه‌رنا ئێستا دۆخی هه‌مووان باشه.
ووتیشی، "پشكنین و كه‌رنتینه كردن به‌رده‌وامه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە