پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند : سیاسەتەکانی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر تێلاڤیڤ.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵدەری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕادیۆ ئیسرائیل بە ئاماژە بە دژایەتییەکانی ئێران لە گەڵ سیاسەتەکانی تەلەڤیڤ ئاشکرای کرد: من لە نیگەرانییەکانی تەلەڤیڤ سەبارەت بە ئێران و سیاسەتەکانی ئەو ووڵاتە بە تایبەتی بە فەرمی نەناساندنی ئیسرائیل بە باشی تێدەگەم.
سەرۆکی ئەڵمانیا بە ووتنی ئەوەی کە ئیسراییل مافی هەیە بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکاتەوە، ڕایگەیاند : سیاسەتەکانی ئێران بەرانبەر تەلەڤیڤ بەردەوام هەڕەشە بووە بۆ سەر ئەو ووڵاتە و لە ئەم بوارەدا ماف بە ئیسرائیل دەدەم.
ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە کە ئیسرائیل ئەبێ بوونی خۆی بپارێزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە