پەیامی کورد ... ئەمریکا دەیەوێ هاوپەیمانییەک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران ڕێکبخات
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : واشینتۆن دەیەوێ هاوپەیمانییەک لە ووڵاتانی جۆراوجۆر بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بەرنامە مووشەکی و ناوەکییەکەی ئێران لە سازمانی نەتەوەکاندا درووست بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەروەی ئەمریکاووتی : ئێستا کاتی ئەوەیە کە شەورای ئەمنییەت بە شێوەیەکی جیددی مەترسی ڕاستەقینەی " مووشەکی " هەست بکات کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لا حاڵی پێشکەوتنە ... ئێمە ئامادەی بە کار هێنانی ڕابەرایەتی ئەمریکاین بۆ درووست کردنی هاوپەیمانییەک . ئەمڕۆ ئێوە قسەی ١١ کەس لە ئەندامانی شەورای ئەمنییەت تان بیست کە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بوون بە یەک و سەبارەت بە زیادبوونی بەرنامەی مووشەکی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی . "
بە ووتەی ئەو ئەمریکا ئامادەیە تاکوو لە هەموو ئامرازێک کە پێویستە بۆ پێشگرتن لە بەرنامە مووشەکی و سیستەم گەلی مووشەکی ئێرانکە بە ڕادەیەکی بە هێز توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوەکین پێشگیری بکات .
پێشتر غۆلام عەلی خۆشڕوو ، نوێنەری دائیمی ئێران لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ، هەوڵەکانی ئەمریکا پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکان زانی و لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە گەمارۆە نایاسایی و تاکلایەنەکانی ئەمریکا داواکاری هەوڵی گشتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوو لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەمارۆکاندا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە