لە ڕاگەیندراوێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا رایگه‌یاند : له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ٤ سه‌ربازی ئەو ووڵاتە کوژراون و ٥ ی دیکەش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیوه شه‌وی ڕابردوو هێرشكراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌كی تۆپهاوێژ له پارێزگای دێرەزۆر کە له ئاكامی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییەدا، دوو ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ڕووسیا کوژراون".
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا، پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون و دوو له‌و بریندارانه‌ش وێڕای هه‌وڵه‌كانی تیمی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا ئەوەش هاتووە، کە لەو شەڕەدا کە ماوەی کاتژمێرێکی خایەندووە، ٤٣ چەتەی داعش کوژراون و شەش ئۆتۆمبێلی چەتەکانیش تێکشکێندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە