پەیامی کورد ... ناسا درۆی نەدەکرد؛ زانیارییە ناوخۆییەکان دەردانی میتانی لە ئارادکێو لە ئێران پشتڕاست دەکەنەوە
ئەندامێکی فاکەڵتی زانستی پەیمانگای توێژینەوەی فڕۆکەوانی ڕایگەیاند: کاتێک ناسا وێنەی دەردانی میتانی لە ئارادکۆوە بڵاوکردەوە، دەزگای پەیوەندیدار داوای لێکردین لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکەین و لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەکانمان دەردانی بڕێکی زۆر میتانی پشتڕاست کردەوە لە ئارادکۆوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، دەردانی میتانی لە زبڵدانەکان لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات و ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە؛ ئەم بابەتە لە ووڵاتی ئێران بۆ یەکەم جار لە سێیەمی تشرینی دووەمی ساڵی ١٤٠١دا سەرنجی درا. لەو کاتەدا ناسا ڕاپرسییەکی زانستی لەسەر بنەمای وێنەی مانگی دەستکرد بڵاوکردەوە و ٥٠ ناوەندی دەردانی گازی میتانی لە جیهاندا ناساند کە یەکێکیان زبڵخانەی ئارادکێوە لە باشووری تاران.
بە بڵاوبوونەوەی وێنەی چڕی دەردانی میتانی لە ئارادکێو وە دەست بەجێ سەرنجی میدیاکانی ووڵاتی ئێران و دانیشتوانی پایتەختی ئەو ووڵاتەی لێکەوتەوە؛ بەڵام بابەتی سەرنجڕاکێشتر کاردانەوەی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی شەورای شاری تاران بوو بەرامبەر بەم ڕووداوە دوو ساڵ لەمەوبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە