بۆڵتۆن سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکات

بۆڵتۆن سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکات

پەیامی کورد  ...  بە مەبەستی ووتوووێژ بۆ چۆنیەتی هاوئاهەنگ کردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکات

جۆن بوڵتۆن ڕاوێژکاری نیشتمانی کۆشکی سپی له‌دوو تویتیدا جیاوازدا لە هه‌ژماری تایبەتى خۆی له‌ تۆڕى کۆمەڵایەتى تویته‌ر ڕایگه‌یاندوە: " به‌مه‌به‌ستی ووتوووێژ کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان بۆ چۆنیەتی هه‌ماهه‌نگیكردن سەبارەت بە كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، پاراستنی پێگه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌ دژی داعش شەڕیان کردووە ، هەروەها بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ چالاكییه‌ شەڕئەنگێزانەکانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌چینه‌ سەردانی توركیا و ئیسرائیل". 

بوڵتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە کە هەریەک لە جەیمس جێفرى نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و جۆزیف دێنفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجامی ده‌دات. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە