پەیامی کورد ... بەڕیوبەری گشتی فیفا لە نامەیەکدا داوای لە فێدراسیۆنی فووتبۆڵی ئێران کردووە لە یاریگاکانی ئەم ووڵاتەدا ئیزنی ئامادەبوونی ژنان بدرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جیانی ئینفانتینۆ ، بەڕیوبەری گشتی فیفا داوای لە فێدراسیۆنی فووتبۆڵی ئێران کردووە لە یاریگاکانی ئەم ووڵاتەدا ئیزنی ئامادەبوونی ژنان بدرێت تاکوو بتوانن لە مەرحەلەی سەرەتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەشداری بکەن .
لە نامەکەی فیفا دا بۆ فێدراسیۆنی ئێران هاتووە : بەداخەوە ، ئێران لە بەدی هێنانی وەعدەکانی حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە لە مانگی مارچی ٢٠١٨ دا سەبارەت بە ئیزنی ئامادەبوونی ژنان لە پاڵەوانیەتی فووتباڵ دا سەرکەوتوو نەبوو .
هەربۆیە داوا لە فێدراسیۆنی فووتباڵی ئێران و بەرپرسانی دەوڵەتی دەکەم تاکوو پێش ١٥ی مانگی جووڵای بڕیارێک بدەن و بە هەموو ژنانی ئێرانی و بیانی ئیزنی کڕینی بلیت و ئامادەبوون لە پاڵەوانییەتی مەرحەلەی سەرەتایی جامی جیهانی قەتەر لە ساڵی ٢٠٢٢ ، کە لە سێپتەمبەری ٢٠١٩ ەوە دەست پێدەکات بدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە