ترسی لە دەست دانی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەغدای خستە جوولە بەرامبەر حەشد

ترسی لە دەست دانی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەغدای خستە جوولە بەرامبەر حەشد

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی بەكارهێنانی تانكی ئەبرامزی ئەمریكی لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شیعیەوە، حكوومەتی واشینتۆن بەردەوامە لە گوشار خستنە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بۆ لێستاندنەوەی ئەم چەكانە لە میلیشیا شیعیەكان، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە، لەبەرئەوەی میلیشیا شیعیەكان لەژێر دەسەڵات و كۆنترۆڵی سەرۆك وەزیراندا نین.

 

حكوومەتی عێراق لە ترسی خراپتر بوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا ، بڕیاری داوە چەكە ئەمریكیەكان لە میلیشیاكانی حەشدی شیعی وەرگرێتەوە، بەڵام پێشبینی شكستهێنانی ئەم هەوڵانەی دەكرێت.


 ئەمریكا لە گوشارەكانی بۆ سەر عێراق،  بیانووی گرتووە بە پابەندنەبوون بە ڕێکكەوتنە ئەمنیەكەی نێوان بەغدا و واشینتۆن ، " کە دەبوایە ، ئەو چەكانەی ئەمریكا بە بەغدای دەفرۆشێ، لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە، نە وەك بخرێنە دەست میلیشیا چەكدارە تایفییەکان و ببردرێنە دەرەوەی عێراق.


هەرچەندە بەغدا بەردەوام ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە میلیشیاكانی حەشد نەچوونەتە دەرەوەی سنووری عێراق، بەڵام لە سایەی گوشاری بەردەوامی ئێران بۆ بەشداری پێكردنی میلیشیا عێراقیەكان لە شەڕی ناوخۆی سووریادا، گومان دەكرێ میلیشیا شیعەكان بەرەو سووریا جوڵێندرابن، سەرەڕای پەیوەندی بەهێزی ئەم میلیشیایانە بە میلیشیاكانی حزبوڵای لبنانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە