لە ڕاگەیاندنێکدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایدەگەیەنێت ئەو کارەی تورکیا لە عەفرین دەیکات داگیرکارییە و هەمان کاری ئیسرائیلە کە لەغەززە ئەنجامی دەدات.
لە وتەیەکیدا " سه‌زای ته‌مه‌للی " لە کۆبوونەوەی " هەدەپە "دا ، سەبارەت بە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ڕووی لە حکومەتی تورکیا کرد و وتی "ئێوە به ناردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سوپای ئازاد ئارامی تێكده‌ده‌ن. ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژه عه‌فرین بۆمباران ده‌كرێت، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه داگیركه‌ر نین. ئیسرائیل-یش بۆ غه‌ززه هه‌مان شت ده‌ڵێت، به‌ڵام غه‌ززه‌ی داگیركردووه."
هەرەها وتیشی " ئێستا ئێوه‌ش له عه‌فرین داگیركاری ده‌كه‌ن. ئێوه داگیركه‌رن. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانتان هیچ مافێكتان نه‌بێ و به‌م ڕێبازه به‌ده‌ستی بێنن، به‌مه ده‌گوترێت داگیركه‌ری. له ئه‌ده‌بیاتدا وه‌هایه و له په‌یمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ر وه‌هایه. "
«ڕێز له مافی ژیان بگرن و كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر عه‌فرین بێنن»
سه‌زای ته‌مه‌للی له وته‌یەکی دیكه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر كوشتنی منداڵان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین و وتی: له عه‌فرین منداڵان ده‌مرن.
«كاتێك مرۆڤ سه‌یری مێدیای توركیا ده‌كات، ده‌بینێت هه‌ر ڕۆژ هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن له‌م كاتژمێره‌دا عه‌فرین گه‌مارۆ ده‌ده‌ین و له فڵانه ده‌ڤه‌ره‌وه ده‌چنه نێو عه‌فرین. وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین سه‌دان هه‌زار مرۆڤ نه‌بن، پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر عه‌فرین ، كۆتایی به‌و گه‌مارۆیه بێنن. ڕێز له مافی ژیانی عه‌فرینییه‌كان بگرن. مرۆڤه‌كانی عه‌فرین نموونه‌ن بۆ پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان. ئه‌وان پیشانیان دا كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن به ئاشتی پێكه‌وه بژین.»
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە