پەیامی کورد ... ووڵاتی بەحرەین هۆشداری دەداتە سوپای پاسدارانی ئیران لە ئەگەری دەخستنی تەنگەی هۆرمۆز
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەحرەین هۆشداری دەداتە ئێران لە داخستی گەرووی هۆرمۆز و ڕایدەگەێنێت تەنانەت یەک ڕۆژیش ئیزن بە ئێران نادەین ئەم کارە ئەنجام بدات .
وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکدا ڕایدەگەینێت تەنانەت ڕۆژیکیش ئیزن بە ئێران نادەین گەرووی هۆرمۆز دابخات .هەروەها ئەو لەگەڵ پاشای بەحرەین سەفەری ووڵاتی فەڕەنسای کردووە و بە ئاماژەدان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکە و هەروەها ئەگەری داخستنی گەرووی هۆرمۆز لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ڕایگەیاند ئێران هەر ڕۆژ هەڕەشەیەکی نوێ ڕێکدەخات و ئێستاش بە تەمای داخستنی گەرووی هۆرمۆزە بەڵەم ئێران تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش ئیزنی ئەم کارەی پی نادرێت .
ئێران بەم کارەی قوڕگی خۆی دەگرێت و خۆی دەخنکێنێت ..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە