دوو هاووڵاتی کوردی لۆڕستان لە سێدارە دران

دوو هاووڵاتی کوردی لۆڕستان لە سێدارە دران

حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتی کورد لە شاری برووجێردی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی یەکشەممە " ١٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨ " ، دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ژمارە ٢ی شاری برووجێرد کە بە" تیرچەی بلووک " ناسراوە لە سێدارە دراون.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە ”ڕوحوڵڵا بەیرانوەند“ و ”سامان قائێد ڕەحمەت“ خەڵکی شاری برووجێرد ڕاگەێندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی ” قەتڵی ئەنقەست “ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە