وەرزشوانێکی کرماشانی میداڵی بڕۆنزی لە کێبڕکێی زۆرانبازی بەدەست هێنا

وەرزشوانێکی کرماشانی میداڵی بڕۆنزی لە کێبڕکێی زۆرانبازی بەدەست هێنا

پەیامی کورد... وەرزشوانێکی کرماشانی میدالیای برۆنزی لە کێبڕکێی زۆرانبازی بەدەست هێنا

وەرزشوانێکی کرماشانی بە ناوی "یەدوڵڵا موحیبی" لە کێبڕکێی زۆرانبازیی کاپی دانکلوڤ و نیکۆلای پترۆڤ لە وڵاتی بولگاریا، میدالیای برۆنزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ئەو وەرزشوانە کرماشانی یە لە کێشی ١٢٥ کیلۆ گڕەم لە یەکەم کێبڕکێی لەگەڵ وەرزشوانێکی بێلاڕووس دۆڕا و دواتر توانی بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت و پلەی سێیەمی ئەو کێبڕکێ نێودەوڵەتییە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

وەرزشوانانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە