کچێکی کورد وەکوو یەکەم کچ چووە ناو ئەشکەوتی مێژووی تەختی سڵێمان

کچێکی کورد وەکوو یەکەم کچ چووە ناو ئەشکەوتی مێژووی تەختی سڵێمان

پەیاما کورد ـ کچە شاخەوانێکی کورد خەڵکی تیکابی ڕپۆژهەڵاتی کوردستانی، توانی بۆ یەکەم جار و وەکوو یەکەم کچ بچێتە نێو ئەشکەوتی مێژووییی زیندانی تەختی سڵێمان.

 

“سارا قاسملوو”، کچە شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری تیکاب، یەکەم ژن بوو توانی بچێتە نێو زیندانی تەختی سلێمان کە قووڵاییەکەی  ١٠٥ میتر دەبێت.

 

ناوبراو لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندوە ؛ بۆ چوونە نێو زیندانی سڵێمان تەنیا ١٠ خولەکی بردبوو، بەڵام لە کاتی هاتنەدەرەوە، بە هۆی بۆنی گاز و گۆگرد، نزیک ٤٠ خولەکی کێشاوە.

 

سارا قاسملوو کچە وەرزشوانی تیکابی، لە ساڵی ٢٠١٥ بەولاوە لە بەشی شاخەوانی چالاکی دەکا.

 

شایانی باسە شاخی زیندانی سلێمان کە لە ٣ کیلۆمێتری ڕۆژئاوای تەختی سلێمان هەڵکەوتووە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٣، ناوی وەکوو میراتی جیهانی لە لایەن یوونسکۆوە تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە