ترامپ : " تورکیا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات "

ترامپ : " تورکیا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات "

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند : بۆ ئازاد کردنی قەشە ئەندرۆ برۆنۆس ، ئێمە هەر کارێک لە دەستمان بێت دەیکەین و هیچ ئێمتیازێکیش بە تورکیا نادەین .

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ هەروەها ووتی : ئێمە و تورکیا پێکهاتبووین بۆ ئەوەی کە ئێبرۆ ئۆزکان بەربدەین ، ئێمە هاوکاری تورکیامان کردبوو . سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆگان هەروەها سۆزی دابوو قەشە برۆنۆس بەر دەدات بەڵام وا رێک نەکەوت . بۆ ئەوەی کە ئۆزکان لە ئیسرائیل بێتە دەرەوە ئێمە سۆزی خۆماندا . ئێمە هیوادارین ئەو باوکە بێ تاوانە " برۆنۆس " یش لە تورکیا ڕزگار بکرێت .

ترامپ هەروەها ووتی تورکیا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات ، بۆ ئازادی قەشە " ئەندرۆ برۆنۆس " ئێمە هەر شتێک لە دەستمان بێت دەیکەین و هەروەها هیچ باجێکیش بە تورکیا نادەین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە