بەپەلە ... ئەمریکا ئامادەباشی گرینگ دەکات بۆ بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران

بەپەلە ... ئەمریکا ئامادەباشی گرینگ دەکات بۆ بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران

پەیامی کورد  ...  دەستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە دەبڕدرێتەوە

ئامادەباشی ئەمریکا بۆ ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی میلیشیاکانی سەربازی عێراقی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران

هێزەکانی پاڵپشتکاری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مارس بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی میلیشیاکانی سەربازی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیران و ئیسرائیل بۆ عێراق نێردران .

هەروەها ڕۆژێک دوای هەناردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ، هێزەکانی ئەمریکای جێگیرلە خەلیجی فارس و باشووری ئەورووپا بە تایبەتی ڕۆمانیا و بۆلگارێستان بە حاڵەتی ئامادەباشی دەرهاتن .

هێزەکانی ئەمریکی دەڵێن لە دوای فەرمانی قاسم سلێمانی بۆ کەتائێب ی حزبۆڵڵا و عەسائێبی ئەهلی حەق بۆ ڕەوان کردنیان بۆ سووریا ، بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مەترسییدا دەبن .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێشەممە ٦ی مارس گرووپی نەجبا و فەرماندەکەی ئەوان ئەکرەم عەباس الکعبی یان خستە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان . گرووپی میلیشیاکانی نەجبا بەشێک لە حەشدی شەعبین و عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە ڕێدانەری تەقلیدی خۆیان دادەنێن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە