باندێکی سیخوڕی ئیتڵاعات لە کوردستان دەستگیرکران

باندێکی سیخوڕی ئیتڵاعات لە کوردستان دەستگیرکران

باندێکی پێنج کەسی سەر بە دەزگای سیخوڕی ئیتڵاعات کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا (حدک) لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی حدک کەسێک بەناوی عوسمان فەقێ مەلەکی کە بەردەوام هاتووچۆی سەرکردە و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی کردوە لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانیەوە راسپێدراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردە تیرۆریستیانە.

باندە پێج کەسییەکەی ئیتڵاعات لە ژنێک و چوار پیاو پێکهاتوون و لەلایەن دەزگای ئەمنی حدکەوە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

رۆژی 7ی ئازاری 2018، قادر قادری سەرکردەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە 21 گولە شەهید کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە