پەیامی کورد … ئیتاڵیا بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
لە کۆتا یارى یۆرۆى (2020)، هەڵبژاردەى نیشتمانى ئیتاڵیا بەلێدانى یەکلایکەرەوەى سزا توانى لە ئینگڵتەرا بباتەوە و نازناوەکە بۆ دووەمجار بخاتە سەر خەرمانى نازناوەکانى دیکەى، ئەوەش دواى ئەوەى لە کاتى ئاسایى یارییەکەدا هەردولا بە گۆڵێک یەکسان بوون و دواتر ئیتاڵییەکان بەلێهاتوى دۆنارۆماى گۆڵچى لە لێدانى یەکلایى کەرەوەدا سەرکەوتو ببن و نازناوەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ رۆما و ئینگڵتەراش کە لە وێمبڵى ماڵەکەى خۆیدا یاریى دەکرد نەیتوانى بۆ یەکەمجار نازناوەکە بباتەوە.
یۆرۆ کۆتایى هات و دۆنا رۆما گۆڵچى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بە باشترین یاریزانى خولەکە دیاریکرا و کریستیانۆ رۆناڵدۆش بەو پێنج گۆڵ و ئەسیستەى لە قۆناغى یەکەم تۆمارى کردن بوو بە گۆڵکارى یۆرۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە