ئاژانسە هەواڵییەکانی بەلجیکا بڵاویانکردووەتەوە، کە دادگای بەلجیكا (سەلاح عەبدولسەلام)ی وەك تاوانباری هێرشەكەی ساڵی (٢٠١٦)ی برۆكسل ناساندووەو سزای (٢٠) ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی زانیارییەکان، (سەڵاح عەبدولسەلام) لە رووداوی تەقەكردنەكەی شاری پاریسی فەرەنسا دواتریش لەهێرشەكەكەی شاری برۆكسلی بەلجیكا لە (٢٠١٦) تێوەگلاوە.
(سەڵاح عەبدولسەلام) تاكە تۆمەتباری زیندووی هێرشەكانی پاریسە، پێشتریش لە داواكراوانی سەرەكی بوو لە ئەوروپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە