مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...  مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە حکوومەت لە هەوڵی بەردەوامە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هیوایەی لە دوای جەژن، لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت .

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان بن.

بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین . ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە . ئێمە هەر لە سەرەتای درووستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتی یانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکوومەتی هەرێم گەورەترە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش ، هیوادارم هاووڵاتی یانی خۆشەویست، متمانەیان بە حکوومەتی هەرێم هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . بەو هیوایەی لە دوای جەژن ، لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت .

ئومێدەوارم بە پشتیوانی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو ، لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە