پەیامی کورد ... زێدان داوای كیلیان ئێمباپە فه‌ڕه‌نسى دەکات بۆ یانەکەی
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئه‌ستێره‌ى لاوى به‌رازیلى و یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌دات و ئاماده‌یه له‌به‌رانبه‌ردا ٧٠ ملیۆن یورۆ بدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى نیشانداوه نه‌یمار داسیلڤاى ئه‌ستێره‌ش بخاته گرێبه‌سته‌كه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "لێكیپ"ى فه‌ڕه‌نسى هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، پاریس سان جێرمان داواى ڤینیسیۆس جۆنیۆرى ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵى كردوه و ئاماده‌یه بڕى ٧٠ ملیۆن یورۆ بداته یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، یانه پاریسییه‌كه ئاماده‌یى نیشانداوه نه‌یمار ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى بخاته گرێبه‌سته‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ى جۆنیۆر به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و ڕۆژنامه فهڕهنسیە ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ ئه‌وه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه و داواى كردوه كیلیان ئێمباپە فه‌ڕه‌نسى بخرێته گرێبه‌سته‌كه‌وه نه‌ك نه‌یمار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە