ناوێرت : شەڕ لە دژی داعش شەڕێكی قورس دەبێت، بەڵام ئێمە و هاوبەشەكانمان هەر سەردەكەوین

ناوێرت : شەڕ لە دژی داعش شەڕێكی قورس دەبێت، بەڵام ئێمە و هاوبەشەكانمان هەر سەردەكەوین

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەیاننامەیەكی سەبارەت بە دەسـتپـێكردنەوەی ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش لە سووریا بڵاوكردەوە،

هێزەر ناوێرت ڕۆژی سێشەممە ١-٥-٢٠١٨ ڕایگەیاند “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانێتی جیهانی و هاوبەشە خۆجییەكان بە هێزەكانی سووریای دیموكراتیشەوە، دەستیانكردووە بە ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی ئەو ناوچانەی كە دوا مۆڵگەكانی داعشیان لێیە لە سووریا”.

ناوێرت ئاماژەی بەوەشكردووە “شەڕێكی قورس دەبێت، بەڵام ئێمە و هاوبەشەكانمان هەر سەردەكەوین، بەرگری دەكەین لە ئەمریكا و هاوپەیمانان و هاوبەشەكانمان ئەگەر هاتوو و هێرشیان كرایەسەر، ئەو ڕۆژانەی، كە تیایاندا داعش دەستی گرتبێت بەسەر خاك و خەڵكی سووریا بتۆقێنێت وا بەرەو كۆتایی دەچن”.

هێزەر ناوێرت ڕوونیكردووەتەوە، “لەگەڵ توركیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ و هاوبەشەكانمان ئیسرائیل و ئوردن و عێراق و لوبنان، كاردەكەین بۆ زامنكردنی سنوورەكانیان لە داعش، هەوڵ دەدەین بەشداریەكی زیاتر بەدەستبهێنین لە هێز و كەلوپەل و سەرچاوەكان لە لایەن هاوبەشە هەریمیـیەكانمان و هاوپەیمانانمان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكاندا”.

ناوێرت لە بەیاننامەكەدا دەشڵێت “پـڕۆسەی ئاشتی جنێڤ وەگەڕدەخەینەوە بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و كەڵەك وەرگرتن لە سەرچاوە نێودەوڵەتییەكان، بۆ چارەسەركردنی پێداویستییە بە پەلەكانی مرۆیی و سەقامگیری لە سووریا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وابەستەی دڵنیابوونە لە چارەسەرێكی سیاسی لە ئایندە كە تیایدا ڕێز لە تەواوی خەڵكی سووریا بگیرێت، لەوانە عەرەبە سووننەكان و كورد و كریستیان و توركمان و هەروەها كەمینەكانی دیكە”.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە بەهۆی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر عەفرین ئۆپراسیۆنەکە ڕاگیربوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە