عه‌لی عه‌ونی بە تۆندی وه‌ڵامی ئاراس جه‌نگی دەداتەوە

عه‌لی عه‌ونی بە تۆندی وه‌ڵامی ئاراس جه‌نگی دەداتەوە

 عه‌لی عه‌ونی لەسەر ئاڵای کوردستان وه‌ڵامێكی جه‌رگبڕی كوره‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی شێخ جه‌نگی دایه‌وه‌
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە توندی رەخنە لە ئاراس جەنگی دەگرێ، کە ئالای کوردستانی بە پارچە پەڕۆ ناو بردووە، لەمبارەوە دەڵێ ئەگەر یەکێتی لەسەر ئەم قسانە بێدەنگ بێت، کەوایە هەموویان پێکەوە شەریکن.


عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لەبارەی قسەکانی ئاراس جەنگی كە گوتبووی “هەڵکردنی پارچە پەڕۆیەک ئەوە ناهێنێ ئارامی کەرکووک تێکبدرێ”، گوتی “ئەوە بەو مانایە دێت کە نیشتمانی کوردستانیش پارچە زەوییەکە و ئەوە ناهێنێت خەڵک شۆڕش و قوربانی بۆ بدات، ئاڵای کوردستان پارچە پەڕۆیەک نییە، ڕەمزی میللەتێکە، هەروەها موقەدەسترینە بۆ ئێمە کە هەزاران گەنج لە پێناویدا گیانیان بەخشیوە بۆ ئەوەی لەم پارچەیەی کوردستان بە ئازادی ئالاکەمان هەڵبکەین”.
ئەو سەرکردەیەی پارتی گوتیشی “من بیستوومە ئاراس جەنگی بەتەمایە بەیارمەتی بەرەی تورکمانی و عەسائیب عەریزەیەک بدەن، بەڵکو ئەو گۆرانییەی حەسەن زیرەک کە بۆ نەورۆز گوتوویەتی، قەدەخەی لەسەر هەڵگرن، بەڵام پێموایە ئەگەر هەڵکردنی ئالای کوردستان ئەوە نەهێنێ، ئیتر چ شتێک نرخی دەمێنێت؟ بۆیە گۆرانیش ئەوە ناهێنێت، باشە ئێستە چ جیاوازییەک هەیە لەگەڵ سەردەمی سەدام حوسێن؟”.
گوتیشی “ئەی ئێمە ئەو تێکۆشان و خەباتەمان بۆ کرد؟ بۆیە بە ئاڵای کوردستان بڵێی پارچە پەڕۆ ئەوە ئەو پەڕی دۆراوی و خۆبەدەستەوە دانە، ئەگەر بە ئاڵای کوردستان بڵێ پارچە پەڕۆ، ئەوا ئاڵای عێراق ئەو پارچە پەڕۆیەش نییە و هیچ نییە”.
لەبارەی بێدەنگی یەکێتی لە ئاستی ئەم قسانەی ئاراس جەنگیدا، عەلی عەونی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بێدەنگی یەکێتی لە ئاست ئەمەدا ئەوە نیشان دەدات، کە هەموویان شەریکن و ئەو کاتەش کە قەرەباڵخی و هۆسەیان دەکرد، درۆیان كرد، باشە بۆچی توانیان ئەو کوڕەی بگرن، کە هەرەشەی لە مەکتەبی سیاسی كرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ ناتوانن ئاراس و لاهور و پاڤێلێک بگرن، کە ئامادەن چارەنووسی ئەو میللەتە وا لێ بکەن، بۆیە ئەمە پێشان دەدات هەموویان شەریکن”.
عەلی عەونی هەروەها گوتیشی “خیانەتی گەورە ئەوە نییە یەکێک ببێتە جاش یان دەروازەی کەرکووک بکاتەوە، بەڵکو خیانەتی گەورە ئەوەیە کە ئەوانەی ئێستا خەریکن پاساو بۆ خیانەت دەهێننەوە و خەریکن قەباحەت و ناشیرینی خیانەت ناهێڵن و بە شتێکی ئاسایی لە ناو میللەتی ئێمەدا وێنای دەکەن، هەروەها خیانەتکاری گەورە ئەو نووسەرانەن کە لە ناو سەركردایەت 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە