پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرۆک بارزانی و میری نوێی کوێت

پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرۆک بارزانی و میری نوێی کوێت

پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرۆک بارزانی و میری نوێی کوێت

 

سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری نوێی كوێت كرد.

 

لەو پەیوەندییەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تەشرینی یەکەم ئەنجام دراوە، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك میری نوێی كوێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە