پەیامی کورد... ڕێگە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نەدرا لە هەولێر بنیشێتەوە
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕێگە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نادرێت بنیشێتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی، کە بەنیاز بووە یەکەم گەشت لە شاری ورمێ-وە بۆ هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێکی یاسایی ڕێگەیان بە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نەداوە".
وتیشی: "چوار ڕۆژە داوامان لە هێڵی ئاسمانی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاری تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک ڕێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە ڕەتی کردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدات، بۆیە ڕێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەداوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە