کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور بە قیتاری دژە گووللە سەفەری ڕووسیا دەکات

کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور بە قیتاری دژە گووللە سەفەری ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد   ...   بڕیار وایە سبەی ڕابەری کۆریای باکووری دەچێتە ڤێلادی ڤاستۆکی ڕووسیا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، قیتاری دژە گوللەی ڕابەری کۆریای باکوور سبەی دەچێتە ڤێلادی ڤاستۆک لە ڕووسیا . بە ووتەی نوێنەرانی فەرمی ڕێگای ئاسنینی قیتاری دوورگەی دوور ڕووسیا جووڵەی قیتارە بارییەکان تائێستا هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە .ووتەبێژی ڕیاگی ئاسنینی قیتاری نێوشاری " ئێکسپرێس " پریموورییە " ش ڕایگەیاند کە هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرنامەی حەرەکەی قیتارەکانی نێوشاری و ناوەندی شار ڕانەگەێندراوە .

ئەمڕۆ لە کۆریای باکوور ، بە فەرمی سەفەری لە ناکاوی کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکووری بۆ ڕووسیا سەرەڕاست کردەوە . سەرۆککۆماری فێدراسیۆنی ڕووسیا و ڕابەری کۆریای باکوور ووتووێژگەلێکیان پێکەوە ئەنجام داوە . تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەمبارەوە ڕانەگەێندراوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە ٢٢ی ئەیپریل ڕاپۆرتی درابوو کە ووتووێژەکانی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور لە جەزیرەی " ڕووسکی " لە ڤێلادی ڤاستۆک بەڕیوە دەچێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە