بنکە و بارەگاکانی شەڕڤانان تۆپباباران دەکرێن

بنکە و بارەگاکانی شەڕڤانان تۆپباباران دەکرێن

پەیامی کورد       ...    بنکە و بارەگاکانی شەڕڤانان تۆپباباران دەکرێن

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پێگەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەناوچەکانی دەورووبەری گرێ سپی لە باکووری پارێزگای رەقە تۆپباران کردووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئانکارا چەندین جار پێگەی هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " یان لە ناوچەکانی هەرێمی گرێ سپی لە باکووری پارێزگای رەققە تۆپباران کردوە و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پشتیوانی تورکیا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچەیەدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەرەتای راگرتنی هێرشەکان و  ئەنجامدانی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هەسەدە، تورکیا زیاتر لە ٦٠٠٠ شەش هەزار کەرەستە و جبەخانەی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی گرێ سپی کردوە.

گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە پشتیوانی راستەوخۆی سوپای تورکیا و فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو ووڵاتە، بەشێک لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریایان کۆنتڕۆڵکردوە، دوایین هێرشییان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بوو، کە بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی و شەڕڤان شەهیدبوون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە