پەیامی کورد ... بهڕێوبهرایهتی نشینگهى پارێزگاى ههولێر ئاگادارینامەیەک بڵاو دەکاتەوە
بهڕێوبهرایهتی نشینگهى پارێزگاى ههولێر رایگەیاند، پەنابەرانی سووریا ئاگادار دەکەنەوە کە دەتوانن ببن بە خاوەن نشینگەی ئاسایی دوای دەرھێنانی پاسپۆرتی سووری، بەو مەرجەی دەست ھەڵبگرن لە دۆسیەی پەنابەریی (UN) و باجی نشینگەش بدەن.
بهڕێوبهرایهتی نشینگهى پارێزگاى ههولێر لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند : "ئاگاداری گشت پەنابەرانی سووریا دەکەینەوە ئەوانەی ھەڵگری نشینگەی پەنابەرین، دەتوانن داوای دەرھێنانی نشینگەی ئاسایی بکەن دوای دەرھێنانی پاسپۆرتی سووری، بەو مەرجەی دەبێت دەست ھەڵبگرن لە دۆسیەی پەنابەریی (UN)، ھەروەھا ڕەزامەندیی لایەنی ئەمنی وەربگرن".
ئەوەش هاتوە، "هەروەها پێویستە هاووڵاتیانی سووری گشت ڕسووماتی پێدانی نشینگەی نوێ بدەن بەپێی بەیانی ٧ى ساڵی ٢٠١٧، بۆ ئەم ئەم مەبەستە و زانیاری زیاتر، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی نشینگەی ھەولێر - بنکەی ناو شار بکەن، کە دەکەوێتە شاری ئیتاڵی یەک".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە