به‌دیع عارف، یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی پێشووی سه‌ددام حسێن و پارێزه‌ری سه‌ركرده دیاره‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه دیاره‌كانی رژێمی سه‌ددام حسێن كه له گرتووخانه‌ی ناسریه‌ن ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌و پارێزه‌ره كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی گه‌وره به‌رپرسانی رژێمی به‌عس ده‌كات لە لێدوانێکی بۆ فرانس پرێس ده‌ڵێت: زانیاری باوه‌ڕپێكراو هه‌یه كه به‌مزووانه به‌هۆی فشاره ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی رژێمی پێشوو كه تاوانه‌كانیان له‌سه‌ر ساغنه‌بووه‌ته‌وه ئازاد ده‌كرێن. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سوڵتان هاشم وه‌زیری پێشووتری به‌رگری عێراق كه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرابوو و به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا، چونكه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار واژۆی له‌سه‌ر نه‌كرد.
به‌دیع عارف ده‌ڵێت: "له گرتووخانه‌ی ناسریه نزیكه‌ی 20 سه‌ركرده و ئه‌فسه‌ری دیاری سه‌رده‌می به‌عس هه‌ن، یه‌كێك له‌وانیش فازڵ محهموود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كیان تۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ساغنه‌بووه‌ته‌وه، بڕیاره ئازاد بكرێن و ئێستا له بارودۆخێكی زۆر خراپدان له‌و گرتووخانه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی فشاری زۆر ده‌خرێته سه‌ریان".
پارێزه‌ری سه‌ركرده‌كانی به‌عس ئاشکراش دەکات کە ئیداره‌ی گرتووخانه‌كه ده‌ستیان به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ تیمی به‌رگریكردن له زیندانییه دیاریكراوه‌كان كردووه، ناو به ناو ئه‌و تیمه ده‌چن سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و له ره‌وشیان ده‌كۆڵنه‌وه. به‌ڵام زیندانیكراوه‌كان ره‌وشیان خراپه و تیمه‌كه‌یان له‌و ره‌وشه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ساڵی 2003 كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رژیمی به‌عسی رووخاند، لیستێكی 55 كه‌سی له به‌رپرسان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای رژێمی ئه‌واتی عێراق راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا 5 كه‌س له‌وانه كه یه‌كێكیان سه‌ددام حسێن بوو له سێداره دران. شه‌ش كه‌سیشیان كه دووانیان عوده‌ی و قوسه‌ی كوڕی سه‌ددام بوون و له مووسڵ كوژران، 8 كه‌سی دیكه‌یان له‌ناو زیندانه‌كاندا مردن، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2011 عێراق جێبهێڵن 16 كه‌سیان ئازادكرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە