پەیامی کورد … یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەوی ڕابردوو شەهید بوو
یەكێكی دیكە لە پێشمەرگە بریندارەكانی شەوی رابردوو ھێرشەكەی داعش لە بەنداوی باوەشاسوار، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له نه‌خۆشخانه، شه‌هید بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/11/2021، یەكێكی دیكە لە پێشمەرگە بریندارەكانی شەوی رابردوو ھێرشەكەی داعش لە بەنداوی باوەشاسواری كفری، به ناوی یه‌حیا عادل، دوای مانەوەی چەند كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە، كەمێك پێش ئێستا شەھید بوو.
ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیده له‌دایكبووی 1989ـیه و به‌م جۆره ژمارەی شەھیدەكانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی داعش، گەشتە دوو شەھید
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە