گەردەلول لە فلیپین گیانی ٢٠ کەسی ئەستاند

گەردەلول لە فلیپین گیانی ٢٠ کەسی ئەستاند

پەیامی کورد … گەردەلول لە فلیپین گیانی ٢٠ کەسی ئەستاند

دەسەڵاتدارانی فلیپین رایانگەیاند، بەھۆی ئەو گەردەلولە بەھێزەی رووی لەو وڵاتە کردووە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی فلیپین رایانگەیاندووە، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەرخەبیل بەھۆی گەردەلولەوە گەورەترین زیانیان بەرکەوتووە.

 ئاماژەیان بەوەشداوە، بەژۆی گەردەلولەکەوە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس ماڵەکانییان بەجێھێشتووە و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکان و ھۆیەکانی پەیوەندی کردن پچڕاون.

دەسەڵاتدارانی فلیپین ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، بەھۆی بەھێزی گەردەلولەکەوە چەندین درەخت و ئەستونی کارەبا ھەڵکەنراون و چەندین خانوشی وێران کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە