ترامپ ئاگاداری پێدانی دیاری بە تاڵیبان بووە بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی

ترامپ ئاگاداری پێدانی دیاری بە تاڵیبان بووە بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی

پەیامی کورد     ...   ترامپ ئاگاداری پێدانی دیاری بە تاڵیبان بووە بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی .

ڕاپۆرتێک ئاشکرای دەکات دۆناڵد ترامپ چەندین مانگ پێشتر ئاگاداری ئەوە بووە کە پارە دەدرێتە هێزەکانی تاڵیبان بە مەبەستی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد یەکەیەکی ئەمنییەتی - سەربازی لە ڕووسیا پێشنیاری بە هێزەکانی تاڵیبان کردووە لە بەرامبرە کوشتنی سەربازانی ئەمریکی ئامادە لە ئەفغانستان بەوان پارە بدات . ترامپ چەندین جار ڕایگەیاندووە هیچ زانیارییەکی لەم ڕاپۆرتە نییە و ئەگەر بابەتێکی تایبەت بوونی هەیە ، دەزگاکانی هەواڵگری ویلایەتەیەکگرتووەکان بە جەختەوە پییان ڕادەگەیاند .

ئێستا ڕوون بووەتەوە کە ترامپ لە مانگی فێبریوەرییەوە لەم ڕاپۆرتە ئاگادار بووە و هیچ فەرمانێکی لەمبارەوە ڕانەگەیاندووە . ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کرد کە ترامپ دەستنووسێکی لەم ڕاپۆرتە بە دەست گەیشتووە وهەروەها بابەتی پێدانی پارە لە لایەن ڕووسیاوە بە تاڵیبان بەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتی ڕۆژی ٤ی مەی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ش دا هاتووە .

ئەم بابەتە بووەتە هۆکار تاکوو ڕەخنەکان بەرامبەر بە بێ ئاگابوون و یاخود کارنەدانەوەی ترامپ تا دێت زیاتر دەبێت . ئەوەی کە ئەو وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا هیچ گرینگییەکی بەم ڕاپۆرتە نیشان نەداوە ئەو دەخاتە بەر تاوانەوە و دەیسەلمێنێت بۆ گیانی سەربازانی ئەمریکی هیچ بەهایەک دانانێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە