پەیامی کورد ... چه‌ندین پڕۆژه بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئازاد تۆفیق، ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا په‌ره به پارێزگاكان ده‌ده‌ین، ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین بڕیارمان دا له ده‌سه‌ڵاتی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت، چه‌ندین بڕیاریش هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرهكهیدان، دڵنیاین ئه‌وانیش به ئاڕاسته‌ی په‌سه‌ندكردنی داواكارییهكانهوه ده‌چن.
ئومێد سه‌باح ووتی: "له هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ی ئیداری هه‌یه و به‌شێكی پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه کە هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نییه، ئه‌مڕۆ باسی ئه‌وه‌مان كرد کە ده‌بێ زاڵ بین به‌سه‌ر كێشه‌كاندا، چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دانەمەزراون، هه‌وڵ ده‌دەین به‌ربه‌سته ئیدارییه‌كان لابدەین، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان داوه به پارێزگار کە نه‌قسی میلاكات چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌وەیشی بۆی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئێمه خۆمان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، به‌شێكی تریش هه‌یه پێداویستیی فه‌رمانگه‌كانه، چه‌ندین بڕیارمان داوه و ئه‌وەیشی ده‌مێنێت ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێویستی بۆ وه‌ردەگرین."
سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "بڕیاریشمان داوه ئەو پێداویستییانه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان پێویستییه‌تی بۆی دابین ده‌كەین، له‌م كۆبوونه‌وه‌ماندا پێشنیاری زۆر گرنگ هه‌بوون، تاكو ئێستا هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنانی نییه و ئه‌وه‌ش كه‌مییه‌كی گه‌وره‌یه، داوایه‌ك بۆ ئه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ دامەزراندنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانی زیاتر ڕابكێشین بۆ هه‌ڵه‌بجه تاكو له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه په‌ره به هه‌ڵه‌بجه بده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگ و گه‌شتوگوزاری نییه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ووتیشی: "سه‌ردانی ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ین، پاشان پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، ده‌مانه‌وێت له شه‌ش مانگی داهاتوودا کە وه‌رزی زستانمان له‌پێشه، خۆمان حازر بكه‌ین و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تی هاووڵاتییاندایه".
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ووتیشی: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆك له به‌رنامه‌یاندایه سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، ئەوەش گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پارێزگاكه، چونکە چه‌ندین بڕیار هه‌یه ته‌نها سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌توانن بیده‌ن، ئێمه هاتووین ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م بابه‌تانه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا هه‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین و پڕۆپۆزه‌ڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش بخه‌ینه به‌رده‌میان، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكوه‌زیران دێته هه‌ڵه‌بجه. پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت کە سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌سه‌ندی كردووه ته‌نها ماوه‌ته‌وه پڕۆپۆزهڵهكهی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واو ببێت. پلانی په‌ره‌پێدانمان بۆ هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كردووه، یانزه پڕۆژه‌ی تێدایه کە پڕۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ندین، پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت و پڕۆژه‌یه‌كی گرنگیش هه‌یه بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ڕێگاوبان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە