مەترسییەکانی کەمی ئاسن؟
کەمی ئاسن لە لەشدا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کۆئەندامی بەرگری لەش و دروست بوون و گەشە کردنی ماسولکەکان و هۆرمۆنات و هێز، چونکە ئاسن دەورێکی زۆری هەیە بۆ دروست بوونی هیمیگڵۆبین کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لەنێو خانەکاندا.
کەمی ئاسن لە ئافرەتاندا زیاتر باوە و ئەویش لەبەر سوڕی مانگانەوە دەبێت بەڵام لەکاتی دوو گیانیدا رێژەی ئاسن لای ئافرەتەکان بەرز دەبێتەوە و ئەویش لەبەر زیاد بوونی خوێنەوەیە.
کەمی ئاسن کاریگەری خراپی هەیە لەسەر وەرزشوانان ئەویش لەبەر ئەوەیە کە لاشەیان (عەرەق) خوێدان دەدات و رێژەی ئاسنیان کەم دەبێت و هەروەها ئەو کەسانەیش کە نەباتین چونکە ئەو کەسانە جەستەیان ئاسن وەرناگرن لە خۆراکە نەباتییەکانەوە وەکو ئەوانەی بەروبوومە ئاژەڵییەکان دەخۆن.
کاریگەریەکانی کەمی ئاسن وات لێ دەکات هەموو کات ماندوو بیت بە زەحمەتیش خەوت لێ دەکەوێت و ناتوانیت بیرت بخەیتە سەر شتێک و پرچیش زۆر هەڵدەوەرێت و لێویش شەق دەبێت و نینۆکەکانیشت لێ دەبنەوە.
پیاوان رۆژانە پێویستیان بە 10میلیگرامە و ئافرەتانیش 15 میلیگرامە و بەڵام ئافرەتی دووگیان 30 گرامی پێویستە.
سەرچاوەکانی ئاسن بەزۆری لە گۆشتی سور و سەوزەوات و پاقلەمەنییەکاندا هەیە، باشتریش وایە ئەم خواردنانە لەگەڵ ترشەمەنیەکاندا بخورێت کە ڤیتامین (C)یان تێدایە دەبێتە هۆی مژینی ئەو ئاسنە و جەستە سودی زیاتری لێ وەردەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە