شەڕی نەوت لە نێوان عەرەبستان و ڕووسیا

شەڕی نەوت لە نێوان عەرەبستان و ڕووسیا

پەیامی کورد     ...   شەڕی نەوت لە نێوان عەرەبستان و ڕووسیا 

ئەمڕۆ وەزارەتی ووزەی عەرەبستان لە حۆکمێکدا فەرمانی بە کۆمپانیای ئارامکۆ کرد تاکوو ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی بۆ ١٣ میلیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات کە تاکوو دوێنێ ١٢ بەرمیل بوو و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو ئەم شەڕە ٣ بۆ ٦ مانگ بەردەوامی دەبێت .

عەرەبستان داوای لە هەموو وەزارەتخانەکانی کردووە تاکوو خەرجییەکانیان بگەێننە کەمترین ئاستی پێویست چوونکە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک دەگاتە ١٠ تاکوو ١٨ دۆلار . ووڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت کە بوودجەکەیان پەیوەندیدارە بە دەرئامەدی نەوتی وولاتەکەیانەوە لە گەورەترین زەرەرمەندەکان دەبن ، تێچووی بەرهەمهینانی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ هەر ووڵاتێک جیاوازە .

بۆ نموونە لە عەرەبستان تێچووی بەرهەم هێنانی هەر بەرمیلێک نەوت ١٠ دۆلارە ، عێراق ١٣ دۆلار ، ڕووسیا ١٧ دۆلار و بۆ ئێران ١٠ دۆلارە ، کە لەم شەڕە نەوتییەدا زەرەرمەند دەبێت و ڕووسیا تاکۆتایی ئەم شەڕە توانای بەردەوامی نییە ، بە ئەگەری زۆر لە ماوی ٢ سێ مانگی داهاتوودا بینەری هەڵوەشانەوە ئابووری ئێران دەبین .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە