وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وڵامی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی دایەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وڵامی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی دایەوە

پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وڵامی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی دایەوە

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە٩ی خەرمانان لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا وڵامی عەلی خامنەیی رێبەری رژیمی ئێران لە هەمبەر خۆپێشاندانەکانی ئەمریکای دایەوە و نووسیویە: وەبیرتان دێنمەوە کە سپای پاسداران لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا ١٥٠٠ ناڕازیی دایە بەر گوڵە و کوشتی.

 

مۆرگان ئورتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا دەڵێ: شوێنکەوتوانی بێ ئەخلاقی خامنەیی لە پاییزی ڕابردوو ١٥٠٠ کەسیان لە سەر شەقامەکان کوشت، لانیکەم ٢٣کەسیان منداڵ بوون، ئەوان شایانی گوزەرانێکی باشن، نە گولەی هێزە بێ ئەخلاقەکانی سپای پاسداران.

 

وتەکانی ئورتێگاس لە وڵامی تویتێکی عەلی خامنەیی لە سەر خۆپیشاندانەکەنی شاری کنۆشا لە ئەیالاتی ویسکانسینی ئەمریکا بوو کە خامنەیی گوتبووی، کاتێک کە لاوەکانی ئەمریکا دێنە سەر شەقامەکان لەوە دڵنیا نیین، کە بە گولە لێیان دەدەن یا نە ، خامنەیی لە لاپەرەیی تویترەکەی دا بە هەشتاگ نە بۆ کوشتنی خۆپێشاندەران، ئاماژە بە لاوێک دەکا کە حەوتووی رابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە