پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، هەرێمی كوردستان سیستەمێكی سەردەمیانەی خاوێنكردنەوەی ئاوی ماڵان پەیڕەو دەكات، بە گوێرەی ئەو سیستەمەش چیتر هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوردەی كەرستەی خاوێنكردنەوەی ئاو نابێت، كە تێچوویەكی زۆری خستبووە سەر حكوومەتی هەرێم.
ئەندازیار مەسعوود كاڕەش، بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "سیستەمی خاوێنكردنەوەی ئاوی خاوێنی ماڵان لە كلۆرەوە دەگۆڕین بۆ خوێ، كە شێوازێكی سەردەمیانەیە و سەلامەتی زیاتریشی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبێت".
كاڕەش ڕاشیگەیاند: "تێچووی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەش بەم شێوەیە بە ڕێژەی ٥٠% كەم دەبێتەوە بەراورد بە سیستەمە كۆنەكە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "چیتر پێویستیمان بە هاوردەكردنی كلۆر نابێت، بەڵكوو خوێیەكە لە ناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت و ئەو ئامێرانەش كە خوێیەكە ئامادە دەكەن، بە هەمان شێوە لە بەردەستماندایە، هەروەها وەك سەرەتا پڕۆژەكە لە زاخۆ جێبەجێ دەكەین و دواتر لە سەرجەم پڕۆژەكانی دیكە دەیخەینە واری جێبەجێكردنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە