ئەنسارۆڵلای یەمەن هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر وەزارەتی بەرگری ، هەواڵگری و بنکەی ئاسمانی سەلمان لە عەرەبستان

ئەنسارۆڵلای یەمەن هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر وەزارەتی بەرگری ، هەواڵگری و بنکەی ئاسمانی سەلمان لە عەرەبستان

پەیامی کورد      ...    ئەنسارۆڵلای یەمەن هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر وەزارەتی بەرگری ، هەواڵگری و بنکەی ئاسمانی سەلمان لە عەرەبستان

یەحیا سەریع ووتەبیژی ئەنسارۆڵلای یەمەن ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامدانی چوارەمین ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەمەنی لە دژی ئامانجگەلێک لە قووڵایی عەرەبستانی سەعوودی هەواڵ دەدا

بە پێی ڕاپۆرتێک سەریع بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : هیزەکانی ئەرتەشی یەمەن ڕۆژی سێشەممە گەورەترین ئۆپراسیۆنی هێرش هێڵانەوەی خۆیان ، بە چەندەها مووشەکی بالیستیک ، مووشەکگەلی بالدار و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕیاز و قووڵایی عەرەبستانی سەعوودی یان کردووەتە ئامانج .

ئەو لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : بە کەرەمی خودا ، گەورەترین ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانەمانی بە ناوی " چوارەمین ئۆپراسیۆنی تەوازن ی هێڵانەوە " لە دژی پایتەختی سەعوودییەمان ئەنجام دا .

سەریع بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ئاکامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا وەزارەتی بەرگری ، هەواڵگری ، بنکەی ئاسمانی سەلمان و هەروەها ماڵپەڕگەلی سەربازی ڕیاز ، جیزان و نەجران کراوەتە ئامانج ڕایگەیاند : چوارەمین ئۆپراسیۆنی تەوازنی هێڵانەوە بە ژمارەیەکی زۆر مووشەکگەلی بالیستیک ، مووشەکگەلی باڵداری قودس و ذۆلفەقار و هەروەها چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە