ترامپ : تۆماری دەنگی خاشقجی مان پێ گەیشتووە بەڵام نامەوێ گوێی لێ بگرم !!!

ترامپ : تۆماری دەنگی خاشقجی مان پێ گەیشتووە بەڵام نامەوێ گوێی لێ بگرم !!!

لێدوانی نوێی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی خاشقجی جێگای تێڕامانە .

به پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به‌ فاکس نیوز ڕاگەیاند: تۆماری ده‌نگی خاشقجی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، به‌ڵام نامه‌وێت گوێی لێبگرم . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌شم هۆکاری هه‌یه‌، چوونکە ئەم تۆمارە ده‌نگییە  پڕه‌ له‌ هاواری دڵته‌زێن که‌ له‌ کاتی کوشتنی دا ده‌بیسترێت.

سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا  هەروەها ووتی : ئێمه‌ تۆمارێکی ده‌نگی دڵته‌زێن له‌ خاشقجیمان هه‌یه‌، که‌ هات و هاواری و زریکەی زۆر غه‌مباری تێدایه‌. نازانم ئایا بن سه‌لمان درۆی ووتووه‌ یاخود نا. هیچ که‌س له‌مباره‌وه‌ شتێک نازانێت.ئەوەی بیزانم ئەوەیە کە هەندێک له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجیدا ده‌ستیان بووه‌.

هەروەها ئاماژه‌ی بەوەدا: جێگری شانشینی عه‌ره‌بستان تاکوو ئێستا ده‌یان جار پێی وتووم که‌ ڕۆڵی له‌م ڕووداوه‌دا نه‌بووه‌. ئه‌و دوایین جار چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستاش ئه‌م بابه‌ته‌ی پێم ووتووەتەوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە